بنەماڵەی مامۆستا هۆشیار گردبوونەوە

کوردستان 04/08/2022

Alternate Text

بنەماڵەی مامۆستای ئایینی هۆشیار ئیسماعیل لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیراندا دژی پێدانی بڕوانامە بە "بکوژ"ی ناوبراو، گردبوونەوە.
کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند:" بە توندی ئیدانەی بڕوانامە پێدان و خەڵاتکردنی بکوژانی مامۆستا هۆشیار دەکەین و ئەگەر یاساکان بەوشێوەیە پێشێل بکرێن ئەوا رێگە بۆ دروستبوونی پشێوی خۆشدەکرێت و دەبێتە هاندان بۆ ئەوەی خانەوادەکەمان بیر لە تۆڵەکردنەوە بکەنەوە، بۆیە داوا دەکەین بڕوانەمەکە لە بکوژەکە وەربگیرێتەوە".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" پێمان وایە ئەم خەڵاتکردن و رێزلێگرتنە لە بکوژی ناوبراو، بێڕێزییەکی تەواوە بە یاسا و بڕیارەکانی دادگا و سەروەری یاساش دەخاتە ژێر پرسیارەوە".
باسیانلەوەشکرد:" ئەگەر لایانە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکارییەکانمانەوە نەیەن بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵا لە دژیان تۆمار بکەین، ئەگەر بارودۆخەکەش بەمشێوەیە بەردەوامبێت ئەوا گومانەکانمان قوڵتر دەبنەوە سەبارەت بەوەی بکوژانی مامۆستا هۆشیار دەستێکی گەورەیان لە پشتە و بۆ قەڵەوکردن براونەتە زیندان نەک سێدارە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا