دژەتیرۆر پێنج تیرۆرستی داواکراوی دەستگیرکرد

کوردستان 04/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیرکردنی پێنج تیرۆرستی راگەیاند کە لە دادگای لێکۆڵینەوە موسڵ داواکراو بوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی ئاب، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر پێنج تیرۆرستیان دەستگیرکرد".

لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوە موسڵەوە بە تۆمەتی تێوەگلان بە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی داواکراوبوون

باسیلەوەشکرد:" هەر پێنج تیرۆرستەکە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوە موسڵەوە بە تۆمەتی تێوەگلان بە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی داواکراوبوون و دوای دەستگیرکردنیشیان، بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو تیرۆرستەکانی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق لە سلێمانی کرد بە مەبەستی رادەستکردنیان بە یاسا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا