١٦ بەزینخانە لە سنووری هەولێر سزادران

کوردستان 04/08/2022

Alternate Text

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ١٦ بەنزینخانەن بەهۆی دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزینەوە لە سنووری پارێزگاکە سزادراون.
پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالێتی به‌نزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، ١٦ بەنزینخانە لە سنووری هەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەت و کانزاکانی هەولێر سزادراون و رێککاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان راسپێردراون، جگە لە توندکردنی رێککارەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران، پشکنینی بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزینی خراپ بە هاوڵاتییان دەفرۆشن".
باسیلەوەشکرد:" لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا کۆی گشتی ئەو بەنزینخانانەی سزادراون ١٨٨ بەنزیخانەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا