بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی فوئاد حسێن، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان لە پیرمام دەستیپێکرد.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، وابڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کورددا بکرێت و سەرجەم هەڵبژاردەکانی بەردەم لایەنە کوردییەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆمار تاوتوێبکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە ١٠ مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نە لایەنە عێراقییەکان لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران رێککەوتن و نە لایەنە کوردییەکان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، کە ئەمەش بە گوێرەی وتەی چاودێرانی سیاسی دۆخی عێراق بە رەو ئاڕاستەیەکی نادیار دەبات و بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییان سەختتر دەکات.