بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی
کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند، سێ
کافتریا دادەخات.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" لەدرێژەی هەڵمەتەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ
پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزاریانەی لەلایەن دوکاندار و بازرگانەکانەوە
بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ لیژنەکان سەردانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند کرد ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەهەڵمەتەکەدا
و بەهۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن،
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەریەک لە کۆشکەکانی (MM) و (XV) و (B2) دادەخات ".