سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەنگۆی گیان لەدەستدانی رەتکردەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لە گرتەیەکی
ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە هەندێک پەیج لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابووەوە کە گوایە لەکاتی گەڕانەوەم لە بەغداوە بۆ سلێمانی تەقەم
لێکراوە و شەهیدکراوم، تەواوی ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕووڵ:" نیگەرانم بەوەی هەندێک لە هاوڕێ و دۆستەکانم بە
بیتستنی ئەو هەوا ڵانە دڵگران بوون، هەر کەسێکیش ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکردووەتەوە
دڵی زۆر لە ئازیزانمی ئازار داوە ".