چەند حزب لە عێراقدا هەیە؟ ژمارەی کورسی حزبەکان لە پەرلەماندا چەندە؟

عێراق 04/08/2022

Alternate Text

بە گوێرەی سەرژمێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە ئێستادا ٢١٠ حزبی سیاسی لە عێراقدا بوونیان هەیە و ژمارەشیان بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

 لە عێراق دامەزراندنی حزب پێویستی بە ناو و واژووی دوو هەزار ئەندام هەیە، کە دەستەی دامەزرێنەر دەیداتە کۆمسیۆن، دواتریش لە کۆمسیۆنەوە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت و ئەگەر گرفتی تێدانەبێت، ئەوا مۆڵەتی پێدەدرێت و دەبنە حزبی سیاسی مافی بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پەرلەمانی عێراق، ٥٤ حزب لە ٢١٠ حزبە سیاسییەکانی عێراق توانیویانە متمانەی هاوڵاتییان و دەنگی پێویست بۆ بەشداریکردن لە پەرلەمان بەدەستبهێنن، کە بریتیین لەمانە : 
١-هاوپەیمانی نەسڕ – سێ کورسی
٢- اشراقە کانون – حەوت کورسی
٣- یەکێتی نیشتمانی کوردستان- ١٧ کورسی
٤- پێکهاتەی تورکمان – یەک کورسی
٥- جەماوەی نیشتیمانی – چوار کورسی
٦- پارتی دیموکراتی کوردستان ٣١ – کورسی
٧- پارتی مەدەنی – یەک کورسی
٨- حەزمی نیشتمانی – یەک کورسی
٩- بژاردەی عەرەبی – یەک کورسی
١٠- پارتی تەسەدا – دوو کورسی
١١- ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق – یەک کورسی
١٢- پارتی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق – ١٠ کورسی
١٣- پارتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی – یەک کورسی
١٤- پارتی بەرهەمی نیشتمانی – یەک کورسی 
١٥- کۆمەڵەی دادگەری کوردستان/عێراق – یەک کورسی
١٦- جوڵانەوەی نەوەی نوێ – ٩ کورسی
١٧- بزووتنەوەی ١٥ی شەعبانی ئیسلامی – یەک کورسی
١٨- بزووتنەوەی ئیرادە – دوو کورسی
١٩- بزووتنەوەی لاوانی ئەلبشائر – ١٤ کورسی
٢٠- بزووتنەوەی سادقون – ٩ کورسی
٢١- بزووتنەوەی دڵسۆزی نیشتمانی – دوو کورسی
٢٢- بزووتنەوەی ئیمتیداد – ١٦ کورسی
٢٣- بزووتنەوەی بابلیۆن – چوار کورسی
٢٤- بزووتنەوەی نیشتمانی وڵات – یەک کورسی
٢٥- بزووتنەوەی حەسم بۆ چاکسازی – سێ کورسی 
٢٦- بزووتنەوەی حقوق – یەک کورسی 
٢٧- بزووتنەوەی عەتا – پێنج کورسی
٢٨- بزووتنەوەی واعدون – پێنج کورسی
٢٩- پارتی بەردەوامی عێراق – یەک کورسی
٣٠- حزبی دەعوەی ئیسلامی – ١٧ کورسی 
٣١- حزبی تەقەدومی ئێزدییەکان – یەک کورسی
٣٢- حزبی نیشتیمانی عێراق – یەک کورسی 
٣٣- حزبی پارێزگاران – یەک کورسی
٣٤ – حزبی رێبازی مەدەنی – دوو کورسی
٣٥- بزووتنەوەی نور – یەک کورسی 
٣٦- حزبی تەقەدوم – ٣٥ کورسی
٣٧- حزبی کۆکەرەوەی دەسەڵاتی گەل – دوو کورسی
٣٨- حزبی نیشتمانی تەجمع ئەلسند – حەوت کورسی
٣٩- حزبی هەماهەنگی – یەک کورسی
٤٠ – حزبی دادپەروەری و یەکڕیزی – دوو کورسی
٤١- هاوپەیمانی عەزم – چوار کورسی
٤٢- حزبی فاو زاخۆ – یەک کورسی
٤٣-  حزبی سەربەخۆی گەلی واست – دوو کورست 
٤٤- حزبی داهاتووی عێراق – یەک کورسی 
٤٥- حزبی مقتەدرون بۆ ئاشتی و بنیادنان- دوو کورسی 
٤٦- حزبی هەمەجۆر – یەک کورسی
٤٧- رەوتی چاکسازی نیشتمانی – یەک کورسی
٤٨- رەوتی حیکمە – ١٠ کورسی
٤٩ – رەوتی ئەلفراتین – سێ کورسی
٥٠- رەوتی قادمون – دوو کورسی 
٥١- فراکسیۆنی دڵسۆزی و گۆڕانکاری – یەک کورسی 
٥٢- فراکسیۆنی دەرگای عەرەب – یەک کورسی 
٥٣ – فراکسیۆنی پێکەوە بۆ یاسا – پێنج کورسی 
٥٤- رێکخراوی بەدر – ١٤ کورسی




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا