وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو
تۆمەتبارییان دەستگیرکرد کە هەڕەشەیان لە هاوڵاتییان دەکرد و خۆیان بە هێزی دژە
تیرۆر دەناساند و دەیانویست بە زۆر پارە لە ئافرەتێک وەربگرن .
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە
یەکێکیان ژمارەیەکی لە ڤایبەر بە ناوی هێزی دژەتیرۆرەوە داناوە و داوای بڕێک پارەی
لە ئافرەتێک کردووە، دوای ئەوەی ئافرەتەکە لە پۆلیس سکاڵای تۆمارکردووە، هێزەکانی
پۆلیس لە بۆسەیەکدا توانیویانە دەستگیری بکەن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو": ئەو تۆمەتبارە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەسێکی دیکەی لە
هەولێر ناسیوە، کە هاوکاریکردووە بە دابینکردنی ماتۆڕسکیل و پێداویستیەکان بۆ
ئەنجامدانی تاوانەکانیان ".
روونیشیکردووەتەوە:" هەردوو
تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ماددەی ٤٢١ی یاسای سزادانی
عێراقی دەستبەسەرکراون ".