بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گۆڕدرا

کوردستان 04/08/2022

Alternate Text

فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەندازیار طاهر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوایین رۆژی دەوامی وەک بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە بەڕێکرد و هەندرێن موفتی کە پێشتر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆدابووە، بە وەکالەت وەک بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە دەستبەکاربوو.

 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەندازیار طاهر عبدالله قادر دواى تەواوکردنى ماوەى خزمەتى وەزیفى وەک بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە دوو کۆبوونەوەى جیادا ماڵئاوایى لە بەڕێوەران و لێپرسراوان و فەرمانبەرانى ناو فڕۆکەخانە کرد".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جەخت لە کاری هەماهەنگی دەکاتەوە

ئەوەشی خستەڕوو:" لە کۆبوونەوەکاندا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جەختى لە بەردەوامى پێدان لە هەمەئاهەنگى نێوان فەرمانبەران و پێشخستنى زیاترى فڕۆکەخانەى کردەوە و کارەکانى پێکەوەیى لەماوەى ەابردوودا بەرزنخاند".
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەندازیار طاهر عەبدوڵا دوای تەواوبوونی ماوەی ئەرکەکەی وەک بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و هەندرێن موفتی کە لەماوەی رابردوودا، لە چەند پۆستێکی ناو فڕۆکەخانەکەدا دەستبەکاربووە، بە وەکالەت پۆستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەبات، تاوەکو ئەو کاتەی بەڕێوەبەری ئەو پۆستە یەکلایی دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا