لەسەر کوشتنەکەی زەواهیری؛ تاڵیبان هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

جیهان 04/08/2022

Alternate Text

بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمەریکا لە کابل پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و لێککەوتەکانیشی هەرچییەک بێت بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی ئەمەریکا دەبێت.

بزووتنەوەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەکردووە:" هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر ماڵێک لە کابلی پایتەختی ئەفغانستان ئەنجامداوە و دوای دوو رۆژ باسیان لەوەکردووە کە ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدەیان کوشتووە، ئەو جۆرە هێرشانەش پێشێلکارییە بۆ سەر خاکی ئەفغانستان و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە، لێککەوتەکانی هەرچییەک بێت بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئەمەریکا ".

پێشتر، لە ٢ی ئابی ٢٠٢٢ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە کابلی پایتەختی ئەفغانستان راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا