سەدڕ پەیامێکی نوێی لەسەر دۆخی عێراق بڵاوکردەوە

عێراق 04/08/2022

Alternate Text

موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدڕ رایگەیاند، لەئێستادا یەکڕیزی بۆ عێراق زۆر گرنگە بەو مەرجەی لەسەر بنەمای خزمەتکردنی نیشتمان، چاکسازی راستەقینە، گەندەڵی و گەندەڵکاران پێکبهێندرێت.

 موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدڕ لە تویتێکدا کە زۆرینەی تایبەتکردبوو بە رێنماییکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ ئایینی و شوێنکەوتنی ئیمام حوسێن، سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئێستادا یەکڕیزی و یەکگرتووی بۆ دۆخی عێراق زۆر گرنگە، بەو پێیەی لەسەر بنەمای خزمەتکردنی نیشتمان، چاکسازی ریشەیی، رەتکردنەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران، خزمەتکردنی هەژاران و لێپرسینەوە لە ئەوانەی بەرپرسن لەو دۆخەی ئێستا وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، بەو مەرجەی هیچ خوێنێک لەو میانەدا نەڕژێت".

دەبێت یەکڕیزی و یەکگرتووی عێراق لەسەر بنەمای یاسا و رێنماییە ئاسمانییەکان

ئەوەشی خستەڕوو:" دەبێت یەکڕیزی و یەکگرتووی عێراق لەسەر بنەمای یاسا و رێنماییە ئاسمانی، مرۆڤایەتیی و سیستەمە کۆمەڵایەتییەکاندا بێت".
دەشڵێت:" لەئێستادا، دوو لایەن لە عێراقدا هەن، کە یەکێکیان باوەڕی بە کتێب و رێنماییە ئاسمانییەکان نییە و ئەوەی دیکەشیان بە پێچەوانە، کە بە دڵنیاییەوە ئێمە لەو لایەنەین، کە باوەڕمان بەو فەرموودە و رێنمانییانەیە لە ئاسمانەوە هاتووە بۆمان".
موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدڕ جەختیشیکردەوە:" وێڕای ئەوەی دوو لایەن هەیە لە عێراقدا، نابێت حەشدی شەعبی سەر بە هیچ لایەنێکیان بێت و پێویستە بێ لایەنی خۆی بسەلمێنێت، هەروەها بەردەوامبێت لە خزمەتکردنی گەلی وڵاتەکەیان و ئامادەبن بۆ بەرگریکردن لە چاکسازی راستەقینە".


 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا