قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، شێرکۆ بێکەس لە ڕووی خەیاڵ و زمان و شێوازی نووسینی شیعرەوە، بە یەکێک لە شاعیرە گەورە و نوێخوازەکانی
کورد دادەنرێت.
قوباد تاڵەبانی لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی شێرکۆ
بێکەس ئاماژەی بەوەکردووە:" کۆی ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس بریتییە لە خەمی کوردبوون، کوردبوون
بۆ ئەو ئازارێکی کەڵەگەت بوو، سەرچاوەی هێز و وزەی داهێنانی بوو ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" ئەو، شاعیر و قسەکەری بەویژدانی هەموو ئەو تراژیدیانە بوو، کە
کوردی پیادا تێ دەپەڕی ".
قوباد تاڵەبانی
باسی لەوەشکردووە:" گەر ئێستا ئەو لە ناوماندا بمایە، دەبوو بەو دەنگە توڕە و
بریندارە کوردانەیەی خۆی، چۆن چیرۆکی کچە یەزیدییە بە کەنیزەککراوەکانی
بگێڕایەتەوە، چۆن باسی بە سوتماک کردنی نیشتمان و بە حەڵاڵکردنی خوێنی کوردی
بهۆنیایەتەوە، ئێمە هەموومان لە کارەساتەکاندا، ئەوەی زۆر بیری دەکەین، ئەو دەنگە
شیعریە مەزنەی ئەو پیاوەیە، کە دەیتوانی لەو دنیا جوانەی شیعری خۆیدا بەرگریمان لێ
بکات ".