وابڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو بڕێک لە پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دابەشبکرێت و دواتریش پارەی تەواوی گەنمی ساڵی ٢٠١٦ دابەشبکرێت.
کەمال سەلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ١٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمى ساڵانى ٢٠١٤، ٢٠١٥، دابەش دەکرێت، ئەو ١٠٠ ملیارەش بۆ ساڵى ٢٠١٤ بڕى ٣٧ ملیار دینار ماوە دابەش دەکرێت و ئەوەى لەو بڕەش مایەوە بۆ ساڵى ٢٠١٥ خەرج دەکرێت".
لە ماوەی ١٠ رۆژ بۆ دوو هەفتەى دیکەدا ٢٠٨ ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان
ئەوەشی خستەڕوو:"دواى ئەو ١٠٠ ملیار دینارە، لە ماوەی ١٠ رۆژ بۆ دوو هەفتەى دیکەدا ٢٠٨ ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان و دابەش دەکرێت بەسەر جووتیاران و پێشووتریش نیوەى پارەکەیان پێدرابوو".
راشیگەیاند:"لە ئایندەیەکی نزیکدا، جووتیاران لە رێککارەکانى چۆنیەتى دابەشکردنى پارەکە ئاگادار دەکرێنەوە".