دوای ئەوەی موقتەدا سەدڕ
رێبەری رەوتی سەدڕ رایگەیاند، حەشدی شەعبی بێلایەنە بەڵام، لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە
سەر رەوتی سەدڕ و پشتگیری لێدەکەن، فالح ئەلفەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
وەڵامی ئەو لێدوانەی رێبەری رەوتی سەدڕی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، حەشدی شەعبی
نابێتە بەشێک لە ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتی ململانێی رەوتی سەدڕ
و چوارچێوەی هەماهەنگی.
فالح ئەلفەیاز سەرۆکی دەستەی
حەشدی شەعبی لە پەیامێکیدا سەبارەت بە تویتەکەی موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی لەبارەی
حەشدی شەعبییەوە، کە ئاماژەی پشتگیرکردنی حەشدی شەعبی لە رەوتی سەدڕ دەکرد،
ئاماژەی بەوەکرد:" حەشدی شەعبی خۆیان هەڵیانبژاردووە نەبنە بەشێک لە ململانێی
لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە تایبەتی ململانێی نێوان رەوتی سەدڕ و چوارچێوەی
هەماهەنگی لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق".
حەشدی شەعبی لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە سەر رەوتی سەدڕ
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ رێبەری رەوتی سەدڕ
لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حەشدی شەعبی راستە بێلایەنی هەڵبژاردووە لە
ململانێیەکاندا، بەڵام لە بنەڕەتدا سەرجەمیان دەگەڕێنەوە بۆ سەر رەوتی سەدڕ و
پشتگیری لە رەوتەکە دەکەن.