عامری و پلاسخارت کۆبوونەوە

عێراق 04/08/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەبارەت بە پێشهاتە سیاسی و چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستووی عێراق کۆبوونەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌باره‌ی دواین پێشهات و رێگه‌كانی كرانه‌وه‌ی‌ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی، پێویستی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و رێكه‌وتنه‌كان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ده‌ستووری عێراق كۆبوونه‌وه".

تاوتوێی پێشێلكارییه‌كان و تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانیان كرا

ئەوەشی خستەڕوو:" لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پێشێلكارییه‌كان و تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانیان كرا، لەگەڵ ئەوەشدا جەختکرایەوە لە سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی هاوبه‌ش كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ری كۆكبن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا