پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێك
بە خێراییەكی زۆر خۆی كێشا بە چەند گەشتیارێکدا و چوار كەسی كردە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە اگەیەندراوێکیدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك كە شۆفێرەكەی
ژن بووە، بە خێراییەكی زۆر لەسەر شەقامی 100 مەتريی خۆی كێشا بە ژمارەیەك هاوڵاتیی
گەشتیاردا كە سەرجەمیان عەرەب بوون و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا، كە
یەكێكیان ئەفسەر بووە و دووانی دیكەش برینداربوون ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پەڕاوی
لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێرەكەش بەپێی ماددە 24ی هاتوچۆ راگیراوە و
دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشيدا گیراوە ".