تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا

عێراق 05/08/2022

Alternate Text

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شەقامی زەیونەی شاری بەغدا روویدا.

کەناڵی "الرافدين"ی عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە:" لە شەقامی زەیونە و لە بەردەم ماکسی مۆڵ بۆمبێکی چیندراو تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان لە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، کە تەنها زیانی ماددی بەر مۆڵەکە کەوتووە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەدان هەزار لایەنگری موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکانی لە ناوچەی سەوز نوێژی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا