حکومەتی هەرێم: لە شەش ساڵدا ٦٥٠ ملیار دینار لە داھاتی باج زیادیکردووە

کوردستان 4 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند،  لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا داھاتی باج و گومرگ ٦٥٠ ملیار دینار زیادیکردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەبێ ئەوەی ھیچ بڕێک لە وەرگرتنی باج زیادکرابێت، بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونە نایاساییەکان و میکانیزمی نوێ بۆ رێگریکردن لە پێدانی باج و دەرکردنی رێنمایی و دیاریکردنی سزا لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای باج وەک خۆی، داھاتی باج زیادیکردووە ".

باسی لەوەشکردووە:" لە ساڵی ٢٠١٦دا داھاتی باج ١٧٩ ملیار دینار بوو، لەکاتێکدا تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٤١٨ ملیار دینار داھاتی باج لە ھەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە ".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیشیکردووەتەوە:" ساڵ بە ساڵ داھاتی باج زیادیکردووە، بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢ داھاتەکەی بە نزیکەی ٦٥٠ ملیار دینار زیادیکردووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا