بانگەوازێک بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی

کوردستان 06/08/2022

Alternate Text

نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا هەڵمەتی تۆمارکردنی دەستگیرکردنی هاوڵاتییان، چالاکوانان و رۆژنامەنووسان دەستیپێکردووە و لەو چوارچێوەیەشدا، هەر کەسێک بەهۆی ئازادی رادەربڕین، خۆپیشاندان و کاری رۆژنامەوانییەوە دەستگیرکرابێت، خۆی یاخود خانەوادەکەی دەتوانن پەیوەندی بە نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بکەن، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسییەکە.

 نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سێمانی سەر بە دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە بانگەوازێکدا رایگەیاند :"نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی سەر بە دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠١٠) کاردەکات و یەکێک لە ئەرک و کارەکانی چاودێریکردن و تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە، لەو چوارچێوەیەشدا، لە ئێستادا هەڵمەتی تۆمارکردنی دەستگیرکردنی هاوڵاتییان، چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی دەستپێکردووە، بۆیە هەر کەسێک یان هاووڵاتیەک بەهۆی ئازادی رادەربڕین، خۆپیشاندان، کاری میدیا و رۆژنامەوانیەوە دەستگیربکرێت و لە سنووری ناوەندی قەزای سلێمانی بێت، خۆی یاخود کەسوکاری دەتوانێت پەیوەندی بە نووسینگەی مافی مرۆڤی لە سلێمانی بکات بە مەبەستی تۆمارکردن و بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی".

  هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بکەن

ئەوەشی خستەڕوو:"ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بکەن، ناونیشانی نووسینگەکە بریتییە لە( سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، خوار بەنزینخانەی بینایی، تەنیشت پۆلیسی فریاکەوتن ( ١٠٤)) یاخود دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنەکانی، ٠٧٧٠١٤٧١٧٩٤- ٠٧٥٠٨١٥١٢٢٠".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا