بەهۆی تەقینەوەی وێستگەیەکەوە کارەبای ژمارەیەک شوێن پچڕا

عێراق 06/08/2022

Alternate Text

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کە تەقینەوەی یەکەیەکی بەرهەمێنانی کارەبا لە شاری بەسڕە لێکەوتەوە، کارەبای سێ پارێزگای باشووری عێراق پچڕا.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە شاری بەسڕە، یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەو سنوورە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا کارەبای هەریەک لە پارێزگاکانی بەسڕە، زیقار و میسان پچڕاوە".

لەئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە

ئەوەشی خستەڕوو:" لەئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی بەکارخستنەوەی وێستگەکەن".
وتەبێژی وەزاتی کارەبای عێراق باسیلەوەشکرد:" لە هەندێک میدیای عێراق باس لەوەدەکرێت، کە وێستگەیەکی گاز لە شاری بەسڕە تەقێندرابێتەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیە سەرلەبەری بێ بنەمایە و دوورە لە راستییەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا شەپۆلێکی بەهێزی گەرما رووی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کردووە و لە پارێزگاکانی زیقار و بەسڕە پلەی گەرمی گەیشتووەتە سەرو ٤٨ پلەی سیلیزی .  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا