دانیشتوانی قەزای خانەقین بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە گردبوونەوە و شەقامێکیان داخست

کوردستان 06/08/2022

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی قەزای خانەقیان، بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە لەسەر شەقامی سەرەکی خانەقین – کەلار گردبوونەوە و شەقامەکەیان داخست.

بەشێک لەو دانیشتوانانەی قەزای خانەقین کە بەشدارییان لە گردبوونەوەکە کرد، رایانگەیاند:" بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە لە ناوچەی بیخاسی سەر بە قەزای خانەقین، بە سەدان خێزانی ئەو ناوچەیە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە و رۆژانە بەدەست کێشەی کەمئاوی و وشکەساڵییەوە دەناڵێنن".
ئەوەشیان خستەڕوو:" ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی ناوچەکانی بیخاس، پشتیان بە بەرهەمەکانیان لە کەرتی کشتوکاڵدا بەستووە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاوەوە، بەشێکی زۆریان کێڵگەکانیان وشکبووە".

مەبەستمان لەم خۆپیشاندانە ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدارە لە هەستیار و مەترسیداری دۆخەکە

روونیشیانکردەوە:" مەبەستمان لەم خۆپیشاندانە ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدارە لە هەستیار و مەترسیداری دۆخی دانیشتوانی ناوچەی بیخاس لە قەزای خانەقین، بە ئامانجی ئەوەی بتوانن کێشەکەمان بۆ چارەسەربکەن و دۆخەکە نەگاتە ئەو ئاستەی ناچاربین بەهۆی کەمئاوییەوە ناوچەکە جێبهێڵین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا