کوڕ و باوکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەیان لە دهۆک دەستگیرکران

عێراق 06/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا، دەستگیرکردنی کوڕ و باوکێکی لە ناوچەی (غەزالییەی) بەغدا راگەیاند، کە هەڵسابوون بە فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەیان بە گەنجێک لە پارێزگای دهۆک بە بڕی هەشت ملیۆن دینار.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا/ بەشی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ زانیارییان بەدەست گەیشت سەبارەت بە باوک و کوڕێک کە بازرگانی بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەکەن و هەڵساون بە فرۆشتنی گورچیلەی کچەکەیان بە هاوڵاتییەک لە پارێزگای دهۆک بە بڕی هەشت ملیۆن دینار، دەستبەجێ تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە پێکهێندرا".

باوک و کوڕەکە لە بە‌غدا دەستگیرکراون

ئەوەشی خستەڕوو:" دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری، لەسەر باوک و کوڕەکە لەلایەن تیمەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی لە بەغدا، لە ئاکامدا توانرا هەردوو تۆمەتبار لە ناوچەی غەزالی-یەی بەغدا دەستگیربکرێن".
راشیگەیاند:" لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی بڕگەکانی ماددەی ١٨ی یاسای ئەندامەکانی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا