کەسایەتییەکی نزیک لە موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، سەردانەکەی ئەم بەیانییەی سەدر بۆ نەجەف و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، لەسەر بانگهێشتی سیستانی خۆی بووە.
کەسایەتییەکی نزیک لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابکرێت، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی بغداد الیوم سەبارەت بە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەدر بۆ لای سیستانی ئاماژەی بەوەکرد:" سەردانەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی رێبەری رەوتی سەدڕ بۆ لای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، لەسەر بانگهێشتی سیستانی خۆی بووە".
لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە سەردانەکەی سەدر بەبۆنەی یادی عاشوراوە بووە
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکرایەوە کە سەردانەکەی سەدر بۆ لای سیستانی لەسەر خواستی خۆی و بەبۆنەی یادی عاشورا بووە.