پیاوێکی جەزائیری دوای تێپەڕبوونی ٩٦ کاتژمێر بەسەر گیان لەدەستدانی ژنەکەی،
جارێکی دیکە هاوسەرگیری کردەوە، ئەوەش کاردانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا.
ماڵپەڕی "RT"
بڵاویکردووەتەوە:" لە پارێزگای بەلیدە لە جەزائیر پیاوێک دوای تێپەڕبوونی
چوار رۆژ بەسەر گیان لەدەستدانی ژنەکەی، جارێکی دیکە هاوسەرگیری کردووەتەوە و
وتوویەتی، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێم کردووە ".
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە:" بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دەنگدانەوەی
زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت خانمان باسیان لەوەکردووە کە
نەدەبوو بەو ماوە کەمە پیاوەکە هاوسەرگیری بکاتەوە و لایەنی کەم دەبوو بۆ ماوەی
ساڵێک چاوەڕێی بکردایە".