فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی لەم دواییانەدا ئەنجامیداوە.
حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند:" بە دڵنیاییەوە وەڵامی خێرای بەرگرییەکانی فەڵەستین لە بەرامبەر ئیسرائیل دەبینرێت، هەروەها ئیسرائیلییەکان باجێکی قورس دەدەن لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی لەم دواییانەدا ئەنجامیانداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" رێبازی هەوڵەکانی فەڵەستین و کەمبوونەوەی دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل کە بەرەو رووخان دەچێت، رێگایەکی بێ گەڕانەوەیە و بە پشتیوانی خودا رزگارکردنی قودس نزیکە".
باسیلەوەشکرد:" بەرگرییەکانی فەڵەستین و توانا سەربازییەکانی بەروارد بە رابردوو پەرەی سەندووە و ئێستا توانا راستەقینەکانی خۆی پیشان دەدات و توانای بەڕێوەبەردنی جەنگە گەورەکانی دۆزیوەتەوە".