لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پەیوەندیکردنی
بێرناردەۆ سێلڤا بە یانەی بەرشەلۆنەوە، دەنگۆکان سەبارەت بە رۆیشتنی دیۆنگیش
زیاتر بوون.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی
بەرشەلۆنە بڵاویانکردەوە:" لە چەند رۆژی داهاتوودا بێرناردۆ سێلڤای یاریزانی
یانەی مانچستەر سیتی بە گرێبەستێکی فەرمی و بۆ ماوەی چوار ساڵ روودەکاتە یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی".
ئاماژەی بوەشکرد:" هاوکات لەگەڵ هاتنی
سێلڤا فڕانک دیۆنگ دەبێت یانەکە بەجێبهێڵێت، لە ئێستاشدا هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی
و مانچستەر یونایتد نزیکترین بژاردەن بۆ ناوبراو، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان،
دیۆنگ روودەکاتە چێڵسی".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەنگۆکانی
پەیوەندیکردنی دیۆنگ بە مانچستەرەوە بەشێوەیەکی زۆر بڵاودەکرانەوە.