توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، گەشتکردن
بەرەو بۆشایی ئاسمان و مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر تێیدا زیانێکی زۆری تەندروستی بۆ
ئێسک دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی "نۆفۆستی"
بڵاویکردووەتەوە:" بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە چەند زانایەکی ئەمەریکی و
ئەڵمانی و کەنەدی لەسەر سێ ژن و ١٤ پیاو تاقییانکردووەتەوە و سەرجەمیان گەشتیان
بەرەو بۆشایی ئاسمان کردووە، دەرکەوت حەوتیان توشی ئێسکەنەرمە بوون و نوێبوونەوەی خانە
مردووەکانی لەشیان لاواز بوو ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کەسانەی
گەشتیان بەرەو بۆشای ئاسمان کردبوو ئێسکیان بەشێوەیەک نەرم بوو کە هاوشێوەی ١٠
ساڵی گەورەتر لە تەمەنی خۆیانی لێهاتبوو ".