بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر
رێگای نێوان ناحیەی شێخان و کەڵەکچی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک
رایگەیاند:" لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا و
بارهەڵگرێکی فلاتدا لەسەر رێگای نێوان شێخان و کەڵەکچی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا".
هاوکات بەهۆی رووداوی ئاماژەپێکراوەوە هاوڵاتییەک بریندار بووە
باسیلەوەشکرد:" هاوکات بەهۆی رووداوی
ئاماژەپێکراوەوە هاوڵاتییەک بریندار بووە، هەروەها سەرجەم قوربانییەکان سەرنشینی
ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیکتراکە بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوابەدوای رووداوەکە
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و تیمەکانی هاتووچۆش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە
گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە
دەستیپێکردووە".