ئاگادارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە سەبارەت بە خانووە زیادەڕۆکان

کوردستان 06/08/2022

Alternate Text

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکانەوە بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئاگاداری سەرجەم خاوەنی خانووە زیادەڕۆکان دەکەینەوە، تا رۆژی ٩ی ئەیلول مامەڵەی تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان وەردەگیرێت".

پێویستە پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکانیان بە پارێزگای سلێمانی

ئەوەشیخستەڕوو:" لەدوای رێککەوتی ئاماژەپێکراو هیچ کارێک بۆ خاوەنی خانووە زیادەڕۆکان ناکرێت، بۆیە پێویستە پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکانیان بە پارێزگای سلێمانی تا بتوانین بەپێی یاسای ژمارە سێی ساڵی ٢٠١٩ی هەموارکراو، هەروەها بەپێی یاسای ژمارە حەوتی ساڵی ٢٠٢١ کاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا