محەمەد سەڵاح ئەستێرەی تۆپی پێی میسڕی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵ-ی ئینگلیزی، توانی ژمارەیەکی پێوانەی نوێ تۆماربکات و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ هەشت گۆڵ لە قۆناغی یەکەمی خولی یەکەمی نایابی ئینگلیزی بەرزبکاتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵ، لە یاری نێوان یانەکەی و یانەی فولهام، کە دوێنێ بەڕێوەچوو، کاتێک گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و لە شکست رزگاریکرد، توانی ژمارەیەکی پێوانەی نوێی تۆماربکات، کە بریتییە لە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا.
محەمەد سەڵاح ١١٩ گۆڵی لەگەڵ لیڤەرپووڵ تۆمارکردووە
شایەنی باسە، محەمەد سەڵاح بە سێیەم گۆڵکاری یانەی لیڤەرپووڵ دادەندرێت بە تۆمارکردنی ١١٩ گۆڵ و لە ئێستادا ژمارەی گۆڵەکانی، ژمارەی پێوانەیی گۆڵەکانی یاریزانی ئەفسانەیی مایکڵ ئۆین-ی تێپەڕاندووە، کە ١١٨ گۆڵە.