سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی سبەینێی وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا

ئابوری 07/08/2022

Alternate Text

بەبۆنەی ئەوەی سبەینێ بەهۆی یادی عاشورا-ەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم کراوەتە پشووی فەرمی، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئەمڕۆ چەک و لیستی مووچەی مانگی تەمووز دەداتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنووری هەولێر بۆ ئەوەی بتوانن سبەینێ بچن مووچەی مانگی تەمووز وەربگرن.

 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەڕێوەبەرانی سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە دەتوانن سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی تەمووز".

سبەینێ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەتوانن مووچە وەربگرن

بەو پێیەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر داوا بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان دەکات چەک و لیستی مووچەی تەمووز، سبەینێ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان دەتوانن بچن لە بانکەکان مووچەی مووچەخۆران و مامۆستایانی قوتابخانەکانیان وەربگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا