یەکەم کۆرپەلەی دەستکرد لە جیهاندا بەرهەمهێندرا

هەمەرەنگ 07/08/2022

Alternate Text

چەند زانایاک لە پەیمانگایەکی وڵاتی ئیسرائیل لە توێژینەوەیەکدا، توانیان یەکەم کۆرپەلەی دەستکرد لە جیهاندا بەرهەمبهێنن، بەبێ بەکارهێنانی خانەی گیانەوەری دیکە و هێلکەی پیتراو.
بە گوێرەی ماڵپەڕی (  the guardian)ی بەڕیتانی، ژمارەیەک زانای پەیمانگای (وایزمان)ی ئیسرائیل لە تویژینەوەیەکدا توانیویانە کۆرپەلەیەک بەبێ بەکارهێنانی خانەی گیانەوەری دیکە و هێلکەی پیتراو بەرهەمبهێنن، ئەوەش بە کۆکردنەوەی بەشە سەرەکییەکان مێشک، کە دواتر خۆیان کۆدەبنەوە و پێکەوە دەلکێن و لە سەرەنجامدا پێکهاتەیەک هاوشێوەی کۆرپەلە دروستدەکەن، کە کۆئەندامی هەرس، دڵ و مێشکێکی لە قۆناغی سەرەتاییدا هەیە.

دەتواندرێت لە رێگەی کۆرپەلەکەوە توێژینەوەی نوێ ئەنجامبدرێت

بە بۆچوونی توێژەران، دەتواندرێتن لە داهاتوودا لە رێگەی ئەو کۆرپەلە دەستکردە و خانە زیندووەکانییەوە زیاتر لەسەر چۆنییەتی گەشەکردنی ئەندامەکانی جەستە زانیاریی کۆبکرێتەوە و زانایان بە سوودبینین لێی توێژینەوەی نوێ ئەنجامبدەن بە تایبەتی وەک گەشەکردنی دەست و قاچەکان.
هەروەها توێژەران پێیان وایە، زیاتر پەرەپێدان بە کۆرپەلە دەستکردەکە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی کەمتر ئاژەڵ لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاربهێندرێت، بە تایبەتی لە تاقیکردنەوەی دەرمانە نوێیەکاندا، جگەلەوەش بواربکاتەوە کە زانایان بتوانن خانەی نوێ لە جەستەی مرۆڤێکی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەدا بچێنن و ژیانی لە مردن رزگاربکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا