نرخی نەوت خاو
لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر دابەزی و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٩٥
دۆلار دابەزیوە.
ماڵپەڕی "OILPRICE"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی
بڵاویکردووەتەوە:" نرخی نەوتی خاو لە تەواوی جیهان دابەزیوە و لە ئێستادا یەک
بەرمیلی نەوتی خاوی برێنت بە ٩٥ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نەوتی خاوی ئەمەریکی ( رۆژهەڵاتی تەکساس)
دابەزیوە و بە ٨٩ دۆلار و ٢٨ سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت ".
پێشتر، بەهۆی لێککەوتەکانی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە ١٣٠ دۆلار، لە ئێستاشدا رێکخراوی ئۆپیک ئامانجی
جێگیرکردنی نرخەکەیەتی.