وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی ١٠ ساڵە پڕۆژەی
دروستکردنی مانگی دەستکردی عێراق راوەستاوە، لە ئێستادا سەرقاڵی واژۆکردنی
گرێبەستێکن لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژەیە.
وەزارەتی
گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە:" پلامان هەیە لەگەڵ
کۆمپانیایەک گرێبەستێک واژۆ بکەین بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی بنیادنانی
مانگی دەستکردی تایبەت بە عێراق".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" تەندەرێکی گشتیمان خستووەتە بەردەم سەرجەم کۆمپانیاکانی ئەلفەندەر
و ئێستاش لە پرۆسەی گرێبەستداین لەگەڵ کۆمپانیایەکی راوێژکاری بۆ دیاریکردنی
پێداویستی و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان بۆ ئەو مانگە دەستکردە ".