ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی ٧ی ئەیلول
پەرلەمانی کۆریای باکور دووەمین کۆبوونەوەی خۆی لەمساڵدا ئەنجام بدات.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی
بەوەکردووە:" بڕیارە رۆکی ٧ی ئەیلولی داهاتوو پەرلەمانی کۆریای باکوور حەوتەم
کۆبوونەوەی خولی ١٤ی پەرلەمان و دووەم کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجامبدات ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تاکو ئێستا دیارنییە کیم جۆنگ
ئۆن، سەرۆکت وڵات بەشداری لە کۆبوونەوەکە دکات یاخود نا، لەبەر ئەوەی دانیشتنی
پێشووی پەرلەمان کە لە مانگی شوپاتی رابردوو ئەنجامدرا، ئەو تێیدا ئامادە نەبوو
".