بەڤیدیۆ.. شێرێک لەشەقامێکی موسڵ دەسوڕێتەوە

هەمەرەنگ 08/08/2022

Alternate Text

لە موسڵ شێرێک لە دەستی خاوەنەکەی هەڵاتووە و لە یەکێک لە شەقامەکانی شارەکە دەسوڕێتەوە.

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری موسڵ شێرێک دەبیندرێت کە پێدەچێت لەدەستی خاوەنەکەی هەڵاتبێت، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و بە کارێکی ناشارستانی ناوبرا.

بەشێک لە چالاکەوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوەکردووە:" بەڕەڵاکردنی ئاژەڵێکی دڕندەی وەک شێر لە شوێنی ژیانی مرۆڤەکان کارێکی مەترسیدارە و مەترسی بۆ سەر ژیانی چەندین کەس دروست دەکات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا