لە شاری رەفسنجانی ئێران کەسێک هەستا بە کوشتنی ١٠ کەسی دیکە و
دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" کەسێک لە شاری رەفسنجانی ئێران
هەستاوە بە کوشتنی ١٠ کەس، کە شەش کەس لە قوربانییەکان ئەفغانی بوون و چواریشیان
ئێرانی بوون، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرجەمیشیان کرێکار بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاوانبارەکەش بە رەچەڵەک ئەفغانی بووە و دوای
ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی گەمارۆیان داوە کۆتایی بە ژیانی
خۆی هێناوە، هەروەها برایەکی تاوانبارەکە لە ئێستادا دەستگیرکراوە".
باسیلەوەشکرد:" بە وتەی پۆلیس تاوانبارەکە لە ژێر کاریگەری
ماددەی هۆشبەردا تاوانەکەی ئەنجامداوە و رووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە نەتەوە
پەرستییەوە نەبووە، بەڵکو پێشتر کەسی تاوانبار لەگەڵ قوربانییەکاندا کێشەی
هەبووە".