لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی زیاتر لە ١٠ کەس بوونە
قوربانی.
ماڵپەری ئیسنا بڵاویکردەوە:" لە ئاکامی
تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنییەکانی سەرایا سەلام لە نەجەف، حەوت کەس گیانیان
لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تەقینەوەکە لە یەکێک
لە هۆڵەکانی مەڵبەندی فەرماندەیی ئاگرکوژێنەوەی سەرایا سەلام روویداوە، دوابەدوای
رووداوەکەش لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان
رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
باسیلەوەشکرد:" دوای لێکۆڵینەوەکان
دەرکەوتووە، کە هۆکاری رووداوەکە دزەکردنی گازی ئۆکسجین لە یەکە پزیشکییەکانی
شوێنی رووداوەکە بووە بۆ ناو کۆگاکە".