یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیکە لە
گواستنەوەی ئەدریان رابیۆتی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.
رۆژنامەی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە:"
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی ئەدریان رابیۆت بە یانەی
مانچستەر یونایتد، بەڵام مەرجە کەسییەکان هێشتا گفتگۆیان لەسەر نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" مانچستەر یونایتد بە
تەواوی لەگەڵ یۆڤانتۆس رێککەوتووە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو، بەڵام
سەبارەت بە مەرجە کەسییەکانی ناوبراو، دەبێت ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ
بەڕێوەبەر و دایکی یاریزانەکەدا کۆببنەوە".
شایەنی باسە لە ئێستادا یانەی مانچستەر
یونایتد بە قەیرانی بردنەوەدا تپەڕدەبێت و سەرەڕای ئاستە خراپەکەکەی وەرزی
رابردووی، ئەمساڵیش لە یەکەم یاری دەستپێکی خۆیدا لە پریمەرلیگ بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی برایتۆن دۆڕا.