پسپۆڕێکی خۆراک ئەو خواردنانە ئاشکرادەکات کە ماددە
ژەهراوییەکان لە جەستەدا پاکدەکەنەوە و تەندروستییەکی باشتر دابین دەکەن.
مارگریتا کۆرۆلیوفیا، پسپۆڕی خۆراکی روسی لە ماڵپەڕی
" سپۆتنیک"ی وتووە:" هەندێکجار بەهۆی خراپ هەڵگرتن و
گەرمکردنەوەی خواردنەوە توشی ژەهراویبوونی دەبین، باشترین خواردنیش بۆ پاککردنەوەی
لەش لەو ماددانە برۆکلی و قەڕنابیت و کەلەرم و سپێناخە، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندن بە
ماددەی کبریت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" باشترین ریگە بۆ هەڵگرتنی
خواردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە بەکارهێنانی پیاز و سیرە تێیدا ".