ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

کوردستان 09/08/2022

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە ئەمڕۆ مووچەی پێنج شوێن دابەش بکات.

 به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یەندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی تەمموزی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌ش بکرێت ".

رۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٢ دابه‌شکردنی مووچە دەستیپێکرد و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی ته‌ندروستی دابەشکرا، بڕیاریشە رۆژی ٢٠ی مانگ مووچەی خانەنسێنی پێشمەرگە دابەشبکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بهێندرێت .



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا