ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دوای هێرشەکەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریجا، هۆشداری لە کارەساتێکی ئەتۆمی دەدات.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پەیامێکدا رایگەیاند:" نابێت جیهان ئەوە لەبیربکات کە لە چێرنۆبڵ روویدا، دەبێت هەمیشە لەبیری بێت کە وێستگەی وزەی ئەتۆمی زاپۆریجا گەورەترینە لەسەر ئاستی ئەوروپا، کارەساتی چێرنۆبڵ بەهۆی تەنها یەک ناوکەوە بوو، بەڵام وێستگەی زاپۆریجا خاوەنی شەش ناوکە".
هەر لەو پەیامەشدا، زێلینسکی داوای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا کرد.
شایەنی باسە، هێرشەکەی سەر ئەو وێستگەیە چەند رۆژێک لەمەوپێش ئەنجامدرا، لەو کاتەوە مۆسکۆ و کیێڤ پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی یەکدی دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.