كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

کوردستان 09/08/2022

Alternate Text

‌بەڕێوەبەرایەتی كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و بەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم له ‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژەی بەوەکردووە‌:" ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک، خێرای با مامناوه‌ند ده‌بێت له‌نێوان ١٠- ٢٠ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سبەی چوارشەممە ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک ،پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە ".

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 42

سلێمانی : 41

دهۆک : 41

کەرکوک : 43

زاخۆ :42

هەڵەبجە : 43

سۆران : 42

راپەرین : 41

گەرمیان: 45

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا