فەرمانگەی میدیا
و زانیاری رایگەیاند، چوار ساڵ پێش ئێستا ٣٥ تا ٣٦ هەزار تۆن بنەتۆ بۆ هەرێمی
کوردستان هاوردە دەکرا، بەڵام ئەمساڵ نزیکەی حەوت هەزار تۆن بنەتۆی گەنم لە هەرێم بەرهەم
هاتووە.
فەرمانگەی میدیا
و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" هاوردەکردنی
بنەتۆمان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە یاسا ڕێکخستووە و لە داهاتوودا رێگر دەبین
لە هاوردەکردنی هەر جۆرە بنەتۆیەک بەدەر لە رێنمایی حکومەتی هەرێم و حکومەتی
فیدراڵی ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" بۆ یەکەمجار توانیومانە لە ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی حەوت هەزار تۆن
بنەتۆی گەنم بەرهەم بهێنین بە بڕی ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن دینار، لە کاتێکدا لە
ساڵانی پێشوو بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بڕە بنەتۆیە چوار تا پێنج ملیار دیناریان پێویست
بووە ".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" توانیمان لە یەک کیلۆ بنەتۆی گەنم کە
بەرهەممان هێنا لە توێژینەوە کشتوکاڵییەکان زیادی بکەین بۆ شەش تا حەوت هەزار تۆن
بنەتۆی گەنم و دابەشی بکەین بەسەر جوتیاراندا ".