شارەوانی
سلێمانی رایگەیاند، پێویستە خاوەنی خانووە زیادەڕۆکان تاکو ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢
مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن.
سەرۆکایەتی
شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئاگاداری سەرجەم
خاوەن خانووە زیادەڕۆیی و بێ تاپۆكان دەکەینەوە کە فۆڕمن یان بێ فۆڕمن و لەناو
حەرەمی گوند, یان لە دەرەوەی حەرەمی گوند دروستکراون، سەر بە شارەوانیی ناوەندن یا
دەكەونە سنوری هەر پێنج بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانیمان، كە دەكەونە ناو ماستەر
پلانی سلێمانییەوە و هاودژنین لەگەل نەخشەی بنەڕەتیی، پێویستە بە زووترین كات
داواكاریی پێشكەش بكەن ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" پێویستە خاوەنی ئەو خانووانە تاکو ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەردانی بەشی
کاروباری یاسایی سەر بە پارێزگای سلێمانی بکەن، بۆ ئەوەی مامەڵەی یاساییان بۆ
بكرێت ".
شارەوانی
سلێمانی روونیشیکردووەتەوە:" لە بەدەنگەوە نەهاتنی ئەم ئاگادارییەمان خاوەن
موڵك خۆی بەرپرسیار دەبێت بەرانبەر یاسا ".