بە ڤیدیۆ.. لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر ٦٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا

کوردستان 09/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا، دەستبەسەرداگرتنی ٦٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ راگەیاند، کە لەناو دەبەی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابوونەوە و لە دەرەوەی هەرێم هێندرابوون.

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر رێنمایی راسپاردەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە فەرمانی دادوەر ، لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رێکەوتی ٤ی ئاب-ی ئەمساڵ. لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ-دا گرت".

ماددە هۆشبەرەکە لە ناو دەبەی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابوویەوە

ئەوەشی خستەڕوو:" ماددە هۆشبەرەکە لە ناو دەبەی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابوویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون".
راشیگەیاند:" ئەو کەسەی بە تۆمەتی هێنانی ماددە هۆشبەرەکە دەستگیرکراوە، دانیشتووی شاری سلێمانیە بەناوی ( أ ، ح ، م ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤، کە بە نیازبووە لە شاری سلێمانی بیباتە شارە تر". 
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە" .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا