پارێزگاری هەولێر زانیاری نوێ لەسەر ٢٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، لیژنەیەک باڵا و پسپۆڕ بۆ یەکلاییکردنەوەی فۆڕمی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە پێکهێنراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:"ئەمڕۆ سێشەممە، له دیوانی پارێزگا (ئومێد خۆشناو)" پارێزگاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانى پارێزگار, ئەکرەم ئەحمەد یاریدەرى پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، سەرۆکى شارەوانى هه‌ولێر، به‌ڕێوە‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌دانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی هه‌ولێر" سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ئه‌نجامدا" كه به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی (٢٠) هەزار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌ژار و كرێنشینانی سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان دراوە".
هەنگاوی کرداری بۆ دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە دراوە
ئەوەشی خستەڕوو:" له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدانی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ كاركردن له پێناو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتییانی كه‌مده‌رامه ت و كرێنشینان، بۆ ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه ستراتیژیه‌ی له رێكه‌وتی١٠ی حوزیران، كرده دیفاكتۆ و فه‌رمانی بۆ ده‌ركرد، دوا بە دوای بریاره‌كه‌ش هه‌نگاوی كرداری هاوێشتراو به رێگه‌ی ئۆنلاین هاوڵاتییان به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری فۆرمه‌كانیان به‌پێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه دیاریكراوه پڕكرده‌وه و له‌كاتی ته‌واو بوونی واده‌ی فه‌رمی مۆڵه‌تی دیاریكراویش، دوو رۆژی دیكه‌شیان بۆ زیادكرا" تاوه‌كو كه‌س له‌و پرۆسه‌یه بێبه‌ش نه‌بێ، لە ئاکامدا ١٠٠ هه‌زار هاوڵاتی فۆڕمه‌كه‌یان له سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به ئۆنلاین پڕكرده‌وه ".
راشیگەیاند:" پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیکردەوە:" كه وه‌به‌رهێنره‌كانی دیاری ده‌كرێن بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته زۆرترین تایبەتمەندی و به‌كه‌مترین نرخ بخه‌نه ڕوو، به‌جۆرێك نابێت موناقه‌سه‌كان له‌سه‌ر حیسابی كوالێتی یه‌كه‌كان بێت، چۆنكه پرۆژه‌كه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌و كه‌سانه‌شی بۆیان ده‌رده‌چێت خه‌ڵكانی موسته‌هه‌قی ئه‌م هه‌رێمه‌ن".
لە راگەیەندراوەکەدا نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر روونیشیکردەوە:" لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری دڵنیاییدا، كه لیژنه‌یه‌كی باڵا‌و پسپۆر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان پێكهێنراوه، به‌جۆرێك دوای شه‌نوكه‌وكردنی ئه‌و ناوانه‌ی كه موسته‌هه‌قن و به چاودێری داواكاری گشتی پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت".
ئاماژە بەوەشکراوە:" لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا له زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام بدرێ تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و ورده‌كاریانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ل لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌م پرسه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرابوو، لەگەڵ ئەوەشدالایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان راسپێردران بۆ ده‌ستنیشانكردنی زه‌وی پێویست به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی دیاریكراو له پارێزگای هه‌ولێر".