دوای ئەوەی لە زانکۆی سەڵاحەدین بە راپرسی بڕیاردا، سیستەمی یەکپۆشی لە زانکۆکە پەیڕەو بکرێت، سه‌رۆكى زانكۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، سبەینێ ئەنجامی راپرسییەکە رادەگەیەندرێت و هەر خوێندکارێکیش پابەندی سیستەمی یەکپۆشی نەبێت، سزادەدرێت.
د. كامه‌ران یونس، سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا سەبارەت بە سیستەمی یەکپۆشی لە زانکۆکە ئاماژەی بەوەکرد:" هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئێمه وه‌ك زانكۆ راپرسییه‌كمان بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین خوێندكاران بۆچوونیان چییه له‌سه‌ر یه‌كپۆشى، زۆرینه‌یان پێیانباشبوو زانكۆكه‌مان بكرێته یه‌كپۆشى و سبه‌یش به فه‌رمى ئه‌نجامى راپرسییه‌كه راده‌گه‌یه‌نین".
رەنگەکان بەپێی بەشەکان دابەشدەکرێت
سەبارەت ئه‌و ره‌نگانه‌ى كه دیاریکراوە بۆ سیستەمەکە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:" ئێمه ره‌نگى ره‌ش و سپى و ره‌ساسى و سپیمان د‌یاریكردبوو، بڕیاریشمانداوه به‌پێى به‌شه زانستى و وێژه‌ییه‌كان دابه‌شيبكه‌ین".
راشیگەیاند:" هەر کاتێک بریاری یەکپۆشییەکە، بڕیاره‌كه چووه بوار جێبه‌جێكردنه‌وه سزا بۆ ئه‌و خوێندكارانه داده‌نێین كه پابه‌ند نابن".
د. کامەران یونس سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین روونیشیکردەوە:"
25 هه‌زار خوێندكار له زانكۆی سەڵاحەدین ده‌خوێنن كه ٪٧٠یان هه‌ژارن و بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ش بڕیاردراوە خۆمان دوو قات جلیان بۆ بكڕین".
جەختیشیکردووە:" دەبێت ئەو کچە خوێندکارانەشی باڵاپۆشن، پابەندی بڕیارەکە ببن".