ئەمشەو هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و فرانکفۆرت بە مەبەستی بەدەستهێنانی
جامی سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو یانەی ریاڵ
مەدریدی ئیسپانی و فرانکفۆرتی ئەڵمانی لەسەر یاریگای هیلینسکی فینلەندا لە میانەی
یاری سوپەری ئەوروپی رووبەڕووی یەک ببنەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید سەرجەم یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەن و
هیچ پێکانێک لە یانەکەدا بوونی نییە، لە بەرامبەردا یانەی فرانکفۆرت بەهۆی
پێکانەوە لە تواناکانی سێ یاریزانی بێبەش دەبێت.
شایەنی باسە جامی سوپەری ئەورپی ساڵانە لەنێوان براوەی خولی
چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگدا ئەنجامدەدرێت، وەرزی ئەمساڵیش یانەی ریاڵ مەدرید توانی
ببێتە براوەی چامپیۆنزلیگ و فرانکفۆرتیش توانی ببێتە براوەی یۆرۆپالیگ.