پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکرد، رۆژانە خواردنی یەک سێو بە
رێژەی ٣٥٪ مەترسییەکانی مردن کەمدەکاتەوە.
مایکڵ مۆسلی، پسپۆڕی خۆراک بە ماڵپەڕی "JUST ONE THINK"ی راگەیاندووە:"
بەهۆی ئەوەی توێکڵی سێو دەوڵەمەندە بە ماددەی فلافۆنۆید، خواردنی یەک سێو رۆژانە
فشاری خوێن رێکدەخاتەوە و هاوکار دەبێت بۆ دابەزینی کێش، لەگەڵ ئەوەشدا بە رێژەی
٣٥٪ مەترسییەکانی مردن کەمدەکاتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەشێکی زۆری سوودەکانی سێو
بەهۆی توێکڵەکەیەتی، کە ماددەی فلافۆنۆیدی تێدایە، ئەویش ماددەیەکی دژە ئۆکسیدە،
بۆیە باشتروایە لەکاتی خواردنی سێو توێکڵەکەی لێنەکرێتەوە ".